سەفین دزەیی: حکومەتی فیدڕاڵ رێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لەم مووشەکبارانە
وێستگەنیوز_
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بەتوندی ئیدانەی هێرشی موشەکی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم.
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوێتی، بەتوندی ئیدانەی هێرشی موشەکی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم، ئەمە چەندەمین جارە هێرشی تیرۆرستانەی دەکرێتەسەر.
سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ رێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لەم مووشەکبارانە.
دزه‌یی ده‌شڵێت،"حکومەتی هەرێم هەموو هەنگاوێک دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروماڵی کرێکارەکان و خەڵکی ناوچەکە".
PM:09:50:25/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت