بەرهەم ساڵح لەبارەی هێرشەکانی سەر کۆرمۆر: بە تووندی دژی ئەو هەوڵە تاوانکارییانە دەبینەوە

‌بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق

وێستگەنیوز_

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆرەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، ئەو کارە دوژمنکاری و دەستدرێژییانەی دەکرێنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و ناوچەکانی دیکە "بۆ تێکدانی ئارامی و لێدانە لە ئابووریی وڵات".

 
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها رایگەیاند، "چارمان نییە، بەتووندی دژی ئەو هەوڵە تاوانکارییانە دەبینەوە". وتیشی، "هەموو لایەک شانبەشان و پشتیوانی هێزە ئەمنییەکانبن بۆ سەپاندنی دەوڵەت و سەروەریی یاسا".
 
ئەوە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر، بۆ یەکەمجار هێرش بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی عێراقەوە ئەنجامدرا، دوێنێ هەینی، بۆ دووەمجار هێرشکرایە سەر ئەو کێڵگەیە، ئەمڕۆش بۆ جاری سێیەم هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، جگە لە بەرهەم هێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرومۆر، کارەباش بەرهەم دەهێنرێت، کۆمپانیای دانە غازیش بەردەوامن لە ئیش و کارەکانیان.

ئاماژەی بەوەشدا، بوونی مەترسی پەلاماردانی کێڵگەی کۆرومۆر لەلایەن عێراقەوە پرسێکی ئەمنییە و ئەمنیەتی کێڵگەکە لای وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ترە.


PM:08:35:25/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو