چوارچێوەی‌ هەماهەنگی‌ چاوەڕوانی‌ رێککەوتنی‌ پارتی‌ و یەکێتیە


وێستگه‌نیوزـ

ئەندامێکی‌ مەکتەبی سیاسی عەسائیبی‌ ئەهلی‌ حەق کە بەشێکە لە چوارچێوەی‌ هەماهەنگی‌ رایگەیاند، چاوەڕوانی‌ رێککەوتنی‌ یەکێتی‌ و پارتین لەسەر پۆستی‌ سەرۆک کۆمار بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو بكه‌ن.

سەعد سەعدی‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق لە چاوپێکەوتنێکی‌ تەلەفزیۆنیدا رایگه‌یاند: "چوارچێوە و سوننەکان و لایەنە کوردییەکان گەیشتوون بە کۆدەنگی‌ لەبارەی‌ پێکهێنانی‌ حکومەتی‌ داهاتوو".  

وتیشی‌: "لەئێستادا چاوەڕوانی‌ ڕێککەوتنی‌ لایەنە کوردییەکانن لەسەر پۆستی‌ سەرۆک کۆمار، پۆستی‌ سەرۆکی‌ حکومەتیش مافی‌ گەورەترین کوتلەیە کە چوارچێوەی‌ هەماهەنگییە".  

پێشترئەندامێکی‌ شاندی دانوستاندنکاری پارتی لە بەغدا رایگەیاند، رێککەوتنەکەیان لەگەڵ چوارچێوەی‌ هەماهەنگی‌ لەبارەی‌ پێکهێنانی‌ کابینەی‌ نوێ ئەنجامی‌ 48 کاتژمێر کۆبوونەوە بووە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی‌ لەسەر بنەمای هاوسەنگی و سازان و هاوبەشی.  

تا ئێستا پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش و هه‌ریه‌كه‌یان كاندیدی خۆی بۆ پۆسته‌كه‌ هه‌یه‌.



PM:10:51:24/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت