پەرلەمانتارێک لە هاوپەیمانێتییەکەی‌ خەمیس خەنجەر کشایەوە

‌هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌ێمانێتیه‌كه‌ی خه‌میس جه‌نجه‌ر، كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ راگه‌یاند و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ناو هاوپه‌یمانی عه‌زم به‌ سه‌رۆكایه‌تی موسه‌ننا سامه‌رایی.


ئەبو مازن، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاندووه‌، حزبەکەی‌ کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی‌ لایەنە سیاسییەکان لەژێر چەتری‌ نیشتمانیدا و کارکردن بۆ ئامانجی‌ هاوبەش.  

وتیشی‌: "بڕیارەکەی‌ موقتەدا سەدر کاریگەری‌ گەورەی‌ هەبوو لەسەر گۆڕینی‌ نەخشەی‌ هاوپەیمانێتییەکان و رێز لە بڕیارەکەی‌ دەگرن و سەدر وەک رەمزێکی‌ نیشتیمانی‌ عیراقی‌ دەمێنێتەوە".  

پارتی‌ گردبوونەوەی‌ نیشتیمانی‌ خاوەنی‌ چوار پەرلەمانتارە کە پێکهاتوون لە (ئەحمەد عەبدوڵا جبوری‌، هەیسەم زەهوان، بوشرا قەیسی‌، رەحیمە حەسەن".  



PM:08:38:24/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت