وتەبێژی پۆتین: گهنمی ئۆكرانیامان نهدزیووه
چنینەوەی بەرهەمی گەنم
وێستگەنیوز_
وتهبێژی کۆشکی كرملینی سەرۆکایەتی روسیا، دمیتری پێسكۆڤ رایگەیاند، روسیا دانەوێڵەی ئۆکرانیای نەدزیووە.
پێسكۆڤ لە بارەی پێشهاتەکانەوە بۆ میدیاکاران دواو ئهوهشی خستهڕوو، ئەگەری گەیشتنە ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیادا هەیە بەڵام ئەمە کاتێک دەبێت کە تەواوی داواکارییەکانی روسیا لەلایەن ئۆکرانیاوە جێبەجێ بکرێن".
وتهبێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ ئاماژەی بەوەش دا، ئۆکرانیا ئەو مەرجانە بە باشی دەزانێت چین.
لەبارەی دەنگۆی ئیدارەی کیێڤیش کە گوایە روسیا دانەوێڵەی ئۆکرانیای دزیووە، ناوبراو وتی، "روسیا هیچ جۆرە دانەوێڵەیەکی نەدزیووە".
AM:09:18:24/06/2022
ئهم بابهته 1520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت