هەڵەبجە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
وێستگەنیوز-
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سلێمانی _ سەید سادق نزیک گوندی گرێزەو کانی پانکە سێ کەس گیانی لە دەستداوە کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی نیسان تاکەکە بوون هەر سێکیان لە رەگەزی نێربوون.
هاوكات هاتوچۆی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند: لە رووداوێکی جۆری پێکدادان لەنێوان پیکاب نیسانێک و بارهەڵگرێکدا لەسەر رێگەی سەیدسادق- سلێمانی لەنێوان گوندی گرێزە و کانی پانکە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
باسی لهوهشكردووه: هەر سێ مردوەکە خەڵکی سەیدسادقن، رووداوەکە لە ئەنجامی تەقینی تایەی بارهەڵگرەکە بووە.
PM:03:22:20/06/2022
ئهم بابهته 2744
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت