وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی ڕایگەیاند، " منداڵێکی تەمەن سێ بۆ چوار ساڵان بەھۆی نەخۆشی سکچون و ڕشانەوە گیانی لەدەستداوە".
دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند، "تووشبوونی منداڵان بە سکچوون و رشانەوە لە چەند رۆژی رابردوو کەمبووەوە، بەڵام ئێستا هاتووەتەوە ئاستی سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە".
ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند رۆژی رابردوودا منداڵێكی تەمەن سێ بۆ چوار ساڵان بەهۆی سکچوون و رشانەوە و وشکبوونەوەیەکی زۆرەوە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، كەسووكاری منداڵەكە دەرمانی گیاییان پێدابوو، ئینجا ئەم گیانلەدەستدانە راستەوخۆ بەهۆی گیادەرمانەکەوە بووە یان بەهۆی درەنگ گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە ئەوە تاوەکو ئێستا نادیارە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 600 کەس بۆ وەرگرتنی چارەسەری سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانیان کردووە.
AM:11:01:18/06/2022
ئهم بابهته 3340
جار خوێنراوهتهوه