نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ هەینی بازاڕی نەوت لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە ناجێگیری مایەوە و نەوتی برێنت کەمێک دابەزینی بەخۆوە بینیوە. نرخی ئۆنسەیەک زێڕیش بەراورد بە رۆژی رابردوو 10 دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
 
ئەمرۆ هەینی 17ـی 6ـی 2022، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام نەبوو، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و هەروەها نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی جیهان، کە مەترسی بۆ بازاڕی نەوت دروستبووە.
 
بۆ ئەمرۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت دابەزی و بە 119 دۆلار پێوەدەکرێت. هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش چەند سەنتێک بەرزبووەوە و بە 119 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەرچی نرخی زێرە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1846 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.


AM:09:26:17/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت