مۆڵگەیەکی داعش لە رێگەی فرۆکەی F-16ـوە لەناوبرا


وێستگەنیوز_

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاند، لە بۆردومانێکی سوپای عیراقدا لە کەرکوک، مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعش لەناوبرا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دەزگای ھەواڵگری بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، زانیاری ھەواڵگری وردیان سەبارەت بە مۆڵگەیەکی داعش لە دۆڵی گور لە کەرکوک دەستکەوتووە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، " دواتر لە ڕێی فڕۆکەی جۆری ئێف 16ـەوە سێ جار ئەو مۆڵگەیان بۆردومان کردووە، لە ئەنجامیشدا مۆڵگەکە بەتەواوی وێران بووە."

ئەوەشی خستەڕوو، "لە ئێستادا ھێزێکی ئەمنی لە لیوای 20 ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی، دەستیان کردوە بە پشکنینی شوێنی بۆردومانەکە."


PM:05:20:16/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت