به‌هار مونزیر: مه‌لا دكتۆر عه‌بدولواحید به وتاره‌كانی زه‌هر ده‌ڕژێ و وڵات تێك ده‌دا
به‌هار شێخ مونزیر، چالاكوانی مافه‌كانی ژنان
وێستگهنیوزـ
به‌هار شێخ مونزیر، چالاكوانی مافه‌كانی ژنان رایگه‌یاند، "مه‌لا دكتۆر عهبدولواحیدی كۆنه‌په‌رست به وتاره‌كانی زه‌هر ده‌ڕێژێ و وڵات تێكده‌دا، ده‌شڵێت، "کۆمەڵگەی کوردستان زۆر لەوە شارستانی ترە دكتۆر عه‌بدولواحید و هاوڵەکانی بیری لێدەکەنەوە".
دوای ئه‌وه‌ی له وتارێكی ڤیدیۆیدا كه "ده‌وترێت هی چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستایه"، د. عه‌بدولواحید، بانگواز و پزیشك باس له‌وه ده‌كات كه، "پێویسته له فه‌رمانگه‌كان ژنه‌كان بنێردرێنه ماڵه‌وه و له‌بری ئه‌وان گه‌نجانی بێكار دابمه‌زرێن"، كاردانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی ژنانی لێكهوتهوه.
به‌هار شێخ مونزیر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئەمانە تاڵیبانیان دەوێت، ئەم پیاوە دەڵێت دائیرەکان چۆڵ بکەن بۆ کوڕانی بێکار، واتە ژنەکان بچنەوە بۆ ناو چێشتخانە چیتان داوە لە بەڕێوه‌بردن و بژێوی ژیانی خێزان".
ده‌قی نوسینه‌كانی به‌هار شێخ مونزیر دژی د.عه‌بدولواحید
کارمەندانی ژن، پیاوە یەکسانخوازەکان
پێویستە مانبگرن لە بەرامبەر گوتاری د. عبدولواحد، سەیری ڤیدیۆی خوارەوە بکە...
وەرنە دەنگ مەهێلن ئەمانە کەرامەتان بشکێنیت و بە کەم سەیر تان بکەن. ئەمانە تاڵیبانیان دەوێت، ئەم پیاوە دەلێت دائیرەکان چۆل بکەن بۆ کوڕانی بێکار..واتە ژنەکان بچنەوە بۆ ناو چێشتخانە چیتان داوە لە بەڕیوبردن و بژێوی ژیانی خێزان... ئیوە بەس ئامێرن ...
++++
کەسانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز بێدەنگە بۆیە زەلکاوی کۆنەپەرستی بۆنی ولات ناخۆش دەکات، زۆرێک لە خەڵکی ئێمە کاتێک خۆیان نایانەوێت کارێک بکەن، داواش دەکەن تۆش بێدەنگ بیت. بێدەنگی دەردی کوشندەی کەسانێک کە د‌رك بە ناماقولیەکان دەکەن. ئەمە وەستاندنەوەی دەوێت هەر ڕۆژەی بە جۆرێک بلندگۆیان لە خزمەتی پیاوسالاری و کۆنەخوازی گرمەی دێت. تەنها هێزی یەکگرتووی مەدەنی ئەم گەمەیە کز دەکات. نموونە مەلا دکتۆر... هەر یەك بە ناوێک زەهر دەڕژێت دەسەلاتیتش سوودمەندە لە ناهۆشیاری و پەرتو بڵاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازن.....
++++
وەرە ئافرەتەکان لە دائیرەکان دەربکە تاکۆ بزانە چەند جیگا بەتال دەبیت بۆ گەنجەکان کە بەتاڵن؟ پێوست نیە هەر ئەو ژنانەی کارمەندن مانبگرن لە جیگای خۆشیانەوە بیت یەک سەعات بەرامبەر بەم گوتارە نابەجێیە.؟ کۆنە خوازی دژە ژن تۆێ. وڵاتان تێكدا بەسەر یەکدا بە گوتاری نابەجێ. قوباد تاڵەبانی باسی تەندوتیژی دەکات. فەرموو ئەمەش یەکێک لە سەرچاوەکان وەک قوڕاو و زەلکاو وایە ئەم قسانە. بەڵام کۆمەڵگەی کوردستان زۆر لەوە زیاتر شارستانیترە تۆ و هاوڵەکانت بیری لێدەکەنەوە.
به‌هار شێخ مونزیر هه‌ورامی
چالاكوانی مافه‌كانی ژنان
PM:01:46:24/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 6160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت