فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران له‌ ئه‌سفه‌هان كه‌وته‌ خواره‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەیەکی سەربازیی ئێران لە ئەسفەهان کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.


بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێران، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022، فڕۆکەیەکی سەربازیی ئێران لە جۆری "F-7" لە ناوچەی ئەنارەکی سەربە شاری ئەسفەهان کەوتەخوارەوە.

ئه‌وه‌شی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌وه‌ سەرگوردی فڕۆکەوان قاسم زەمانی و خوێندکارێکی فرۆکەوانی بە ناوی محەمەد جەواد بای، گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌".

ئاژانسی میهر ئاماژەی بەوەشداوە: فڕۆکەکە لەکاتی مەشقکردندا بووه‌، بەهۆی کێشەی تەنیکییەوە کەوتووەتەخوارەوە و لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکرێت.


AM:10:55:24/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو