بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان ھێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا


وێستگەنیوز_

درەنگانی شەوی رابردوو، بە درۆن ھێرشکرایە سەر سەربازگەی زێلکانی ھێزەکانی تورکیا و کوژراو و بریندار ھەیە.

بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردوو بەهۆی هێرشکردنە سەر سەربازگەی زێلکان، لە قەزای باشیک لە پارێزگای نەینەوا، کەسێکی کورد کوژراوە و دەوترێت چەند کەسێکی تریش بریندارن.

دەوترێت، ئەو کەسەی لە هێرشەکەدا کوژراوە ناوی خالید عەبدولرەحمان یوسف-ە تەمەنی 22 ساڵە و خەڵکی کەلەکچی-یە و سەر بە ھێزی پاسەوانی نیشتمانی عێراق بووە و لە چێشتخانەی سەربازگەکە کاریکردووە.

دوای هێرشەکە، گروپی چەکداری ئەحرار سنجار، کە سەر بە حەشدی شەعبین، رایگەیاند، ئەوان هێرشەکەیان بە رێگەی دوو درۆن ئەنجامداوە، زیانێکی زۆریان لە سوپای تورکیا داوە.

جەختیش دەکەنەوە لەوەی، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان دژی "ئەو هێزانەی خاکی عێراقیان داگیرکردووە".


AM:08:35:22/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو