رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماری تووشبوانی سورێژەی مەیمون بڵاودەکاتەوە


وێستگەنیوز_

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکردووە، 80 کەس لە 11 وڵات تووشی سوورێژەی مەیموون بوون و پشکنینیش بۆ 50 کەسی گومانلێکراوی تووشبوو بەو نەخۆشییە دەکرێت.
 
ئەمڕۆ شەممە 21ی ئایاری 2022، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماری توشبووانی نەخۆشی سورێژەی مەیموونی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەتا ئێستا تووشبوونی 80 کەسیان لە 11 وڵاتی جیهان پشتڕاستکردووەتەوە و وردبینیش بۆ 50 کەسی دیکە دەکرێت کە گوماندەکرێ تووشی ئەو نەخۆشییە بووبن.
 
تەندروستی جیهانی دەڵێت، لە چەند وڵاتێک نەخۆشییەکە لە ناو چەند ئاژەڵێکیش بڵاوبووەتەوە، بەشێوەیەک کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە بەهۆی بوونی ئەو ئاژەڵانە لە ناو خەڵکدا.
 
نەخۆشی سورێژەی مەیموون نەخۆشییەکی تازەیە و هەتا ئێستا جیهان زانیارییەکی ئەوتۆیان لەسەر نییە، بەڵام بە مەترسییەکی گەورە ناوی دەبەن.  دەشوترێت، "لە ناو هاورەگەزخوازان بڵاوبووەتەوە".


PM:06:39:21/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 4096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو