تەندروستی عیراق: خێرایی ئامارەکانی تووشبوانی تای خوێنبەربوون مەترسیدارە
وێستگەنیوز_
سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ره‌بوون و خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه ده‌دات و دەڵێت "مەترسیدارە".
ئەمرۆ شەممە، سه‌یف ئه‌لبه‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، خێرایی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیدار دایه.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەتا ئێستا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق تووشی ئه‌و په‌تایه بوونه، گه‌یشتووه‌ته 90 حاڵه‌ت.
ئەو وتەبێژە دەشڵێت، له كۆی ئه‌و ژماره‌ی تووشبووان، 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ده‌كاته رێژه‌ی 20%ی كۆی تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشیه له عێراق.
هه‌وره‌ها ئاشکرایکرد، به‌هۆی بوونی چه‌ندین حاڵه‌تی گوماناوی، پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی داهاتوودا ژماره‌ی تووشبووان به‌و نه‌خۆشییه به‌رزتر ببێته‌وه.
PM:05:54:21/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت