مه‌سعود بارزانی: چاوی هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان ماچ ده‌كه‌م

‌مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

وێستگه‌نیوزـ

له‌ ساڵیادی 60 ساڵه‌ی بوون به‌ پێشمه‌رگایه‌تیدا، مه‌سعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ تویته‌ر پۆستێكی بڵاوكرده‌وه‌.


بارزانی له‌ تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "چاوی هەموو پێشمەرگەکان ماچ دەکەم. سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان".

ئه‌مڕۆ میدیاو سۆشیال میدیای پارتی هەڵمەتێکی فراوانی بەبۆنەی  تێپەڕینی 60 ساڵ بەسەر بوون بە پێشمەرگەی مەسعود بارزانی سەرۆکی حزبەکە راگەیاند.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف بەم دیمەنە بەشداری هەڵمەتەکەی کرد لەفەیسبوک

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان: "بەرگریكردن و خۆنەچەماندن لەسەر مافەكانی گەلی كورد سەرۆك بارزانی كردە مەرجەع و بڕیاردەر".
 
باسی له‌وه‌شكردووه‌: "60 ساڵ پێشمەرگایەتی و خەبات بێماندووبون، بێکۆڵنەدان بەردەوامە، سەرۆک بارزانی لە شۆرشی ئەیلول و گوڵان لە خەباتی شاخدا تەمەنی لاوی بەرێکرد، مێژویەکی مەزن و پر لە دەستکەوتی تۆمارکرد، بە کاریگەرییە گەورەکانی لە راپەرین و ئازادکردنی باشوری کوردستان، داھێنەری یەکەم بیرۆکەی ھەڵبژاردن و خەباتی مەدەنی بوو لە کوردستان کە حکومەت و پارلەمانی لێ دروست بوو ، رابەرو سەرکردایەتی گەلەکەی کرد لە مافی چارەی خۆنووسین و ریفراندۆم".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "بەرگریکردن و خۆنەچەماندن لەسەر مافە رەواکانی گەلی کورد، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ھەرێمایەتی و جیھانی، ئەم پێشمەرگەو رابەرە مەزنەی کرد بە مەرجەع و بریادەر".


PM:12:43:20/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت