بۆکان جاف سەردانی دەباشانی کرد.. بافڵ تاڵەبانی: گەنجان سەرمایەی ئێمەن


وێستگەنیوز_

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ بۆکان جاف کۆبووەوە، کە یەکێک لەو گەنجانەی رۆڵی هەبوو لە زیادکردنی شێوەزاری کوردیی سۆرانی بۆ بەشی وەرگێڕانی گووگڵ.


بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەکەی، لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و ماندووبوونی بۆکان جاف و هەموو ئەو گەنجانەی کرد کە هەوڵێکی گرنگ و نموونەییان داوە بۆ زیادکردنی كوردیی سۆرانی لە بەشی وەرگێڕانی گووگڵ.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بافڵ تاڵەبانی وتویەتی، یەکێتی پێشوازی و پشتگیری لە هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە دەکات لە بواری تەکنەلۆجیا و دەبێت هەموومان پێکەوە پشتگیری ئەو گەنجە زیرەک و داهێنەرانە بکەین و کارئاسانیان بۆ بکەین.

ئەوەشی وتووە، گەنجان سەرمایەی نیشتمانی ئێمەن و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر بەندە بە پاڵپشتی و هاریکاری گەنجە خوێنگەرم و چالاکەکانمانەوە.

بافڵ تاڵەبانی راشیگەیاندووە، پاڵپشت و پشتیوانی هەموو ئەو گەنجانە دەکەم کە بیرۆکەی داهێنەرانەیان هەیە و دەیانەوێت خزمەت بە کوردستان بکەن. خزمەتکردنی گەنجە دڵسۆزەکانی نیشتمان بە ئەرکی خۆمان دەزانین و دەرگامان بۆ هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە کراوەیە و بە ڕێز و پێزانینەوە لە پێشوازیاندا دەبین.


PM:06:57:17/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو