حکومەتی هەرێم: پێدانی شایستەی مووچەخۆران ئەولەویەت بێت و پێش هەر خەرجیەکی دیکە بێت

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگەنیوز-

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرسی داهات و خه‌رجی و كورتهێنانی مووچه‌، رایگه‌یاند، ئەرکی لە پێشینەی حکومەتە چارەسەری ئەو گرفتە بکات کە پەیوەندیدارە بە مووچە و بژێوی هاوڵاتیان، و حکومەت بەیەک چاو سەیری هەموو ناوچەکان دەکات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا هاتووه‌:

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧\٥ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی داهات و خەرجییەکان و كورتهێنانی مووچە وگرفتە داراییەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕینمان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەی بوو، ئاماژەمان بەوەدا کە ئامانجی ئەم کۆبوونەوەیە؛ دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ چارەسەر کردنی ئەو گرفتە داراییەی لەماوەی ڕابردوو لە سنووری  پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین درووستبووە تایبەت بە کورتهێنانی پارەی پێویست بۆ مووچە.

لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا ‌جە‌ختكرایە‌وە‌ كە‌؛ ئەرکی لە پێشینەی حکومەتە چارەسەری ئەو گرفتە بکات کە پەیوەندیدارە بە مووچە وبژێوی هاوڵاتیان، و حکومەت بەیەک چاو سەیری هەموو ناوچەکان دەکات وئەرک وبەرپرسیارێتی کابینەکەشە چارەسەری کێشەی کورتهێنانی پارەی پێویست بۆ مووچە بکات لە هەر پارێزگا وناوچەیەکی هەرێم بێت.

پاشان هۆکارەکانی کورتهێنان و کێشە داراییەکان و پێشنیارەکانی چارەسەرکردن بە داتا و ژمارەی پێویست خرانەڕوو، ئامادەبووانی کۆبونەوەکە بە گیانی هەستکردن بە لێپرسراوێتی جەختیان  کردەوە کە؛ حکومەتی هەرێم بە یەک چاو سەیری هەموو ناوچەکانی هەرێم دەکات وبەرپرسیارێتی سەرشانیشمانە کە شایستەی دارایی مووچە‌خۆران لە سەرتاسەری هەرێم وەک یەک دابین بکرێت و ئەمەش ئەولەویەتی کاری ئەم کابینەیەیە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی وئابووری بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی پارەی پێویست بۆ خەرجی مووچە لە پێش هەر خەرجیەکی دیکە، ودابینکردنی پارەی پێویست بۆ تەواو کردنی بوودجەی پێویستی ئەم مانگە، و لە هەمانکاتدا لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە هەردوو وەزارەتی دارایی وئابووری و ناوخۆ بە هەماهەنگیی پارێزگاکانی سلێمانی و هەلەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین وسەرجەم دامەزراوە دارایی وبانکییەکان  بۆ بەدواداچوونی ڕاستیەکان سەبارەت بە داهاتە گشتیەکان وگەیشتن بە ڕاست ودروستی ئەو قسانەی لەمبارەیەوە دەکرێن.

لەکۆبوونەوەکەدا وەزیرانی ناوخۆو دارایی وئابووری و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین ئامادەی بوون.


PM:04:08:17/05/2022














ئه‌م بابه‌ته 4960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو