كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان دواخرا
پەرلەمانی کوردستان
وێستگه‌نیوزـ
مونا قاوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان دواخرا.
مونا قاوه‌چی، باسی له‌وه‌شكرد: رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 24ی ئایاری 2022، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئایاری 2022، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له باره‌ی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان و تاووتوێکردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، لەکاتێکدا نزیکەی 75 رۆژە پەرلەمان کۆنەبووەتەوە.
PM:02:30:17/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت