وهزارهتی بازرگانی لەبارەی دروستکردنی زەیت لە "نەوت و مۆم" روونکردنەوە دەدات
وێستگهنیوزـ
لەبارەی نەشیاوی پێنج جۆر رۆنی زهیت بۆ خواردن، وەزارەتی بازرگانی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگهیاند، هیچ توێژینەوەیەک نەکراوە سەبارەت بە دیاریکردنی کوالێتی ئەو رۆنانەی لە هەرێم هەن و ئەوەی لە رابردوودا بڵاوکرایەوە پڕوپاگەندە بووە.
له روونكردنهوهكهی وهزارهتی بازرگانی ههرێمدا هاتووه: دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو هەواڵێک بڵاوکرایەوە گوایە توێژینەوەیەک لە کۆلیژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدراوە بۆ چەند جۆرێکی زەیت کە لە بازاڕەکاندا هەیە گوایە پێنج جۆر لەو زەیتانە شیاونین بۆ خواردن و لە مۆم و کریستاڵ و پاشماوەی نەوت دروستکراون و دەبنە هۆی جەڵتە.
باسی لهوهشكردووه: هەر ئەو کات وەزارەتمان بەمەبەستی بەدواداچوون بە نوسراوی ژمارە 1624 لە 5-4-2022 داوای لە زانکۆی سەلاحەدین و کۆلیژی ناوبراو کرد، کە ئەو توێژینەوەمان بۆ رەوانە بکەن.
دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی بازرگانی:
بۆ/ رای گشتی
دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو هەواڵێک بڵاوکرایەوە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەتایبەت سۆشیال میدیا گوایە توێژینەوەیەک لە کۆلیژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدراوە بۆ چەند جۆرێکی زەیت کە لە بازاڕەکاندا هەیە گوایە پێنج جۆر لەو زەیتانە شیاونین بۆ خواردن و لە مۆم و کریستاڵ و پاشماوەی نەوت دروستکراون و دەبنە هۆی جەڵتە، هەر ئەو کات وەزارەتمان بەمەبەستی بەدواداچوون بە نوسراوی ژمارە 1624 لە 5-4-2022 داوای لە زانکۆی سەلاحەدین و کۆلیژی ناوبراو کرد، کە ئەو توێژینەوەمان بۆ رەوانە بکەن بۆ دراسەتکردنی بابەتەکە، زانکۆی ناوبراو بە نوسرای ژمارە 3/54371 لە 28/4/2022 راپۆرتێکی بەرێز (پ.ی.د. رابەرفتاح صالح) مامۆستای کۆلیژی ناوبراوی بۆ رەوانەکردین کە گوایە ئەنجامدەری توێژینەوەکەیە و تێیدا هاتوە بابەتەکە پەیوەندی بە پۆستێکی دووساڵ پێش ئێستاوە هەبووە کە باسی گرنگی ئەنجامدانی توێژینەوە دەکا و داواکراوە گرنگی بە بەرهەمە خۆماڵیەکان بدرێت و هیچ توێژینەوەیەک لەو بارەیەوە ئەنجام نەدراوە و بوونی نییه، هیچ لێدوانێک لەم بارەیەوە نەدراوه.
بۆیە داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە هەواڵ و بابەتانە بکەن و پاش دڵنیابونەوە بڵاو بکرێتەوە، وە هاوڵاتیانیش ئاگادار دەکەینەوە لیژنەکانی چاودێری بازرگانی سەربەوەزارەتمان بەردەوام لە بەدواداچون دان و هیچ حاڵەتێکی لەم جۆرە لە ئارادا نییە.
لەگەڵ رێزماندا
راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
PM:01:07:17/05/2022
ئهم بابهته 6668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت