ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لە بارەی فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە


وێستگه‌نیوزـ

ئەنجومەنی دادوەری هەرێم رایگەیاند، سەرجەم مامەڵەکانی حکومەتی هەرێم لە فرۆشتنی نەوت و پەیوەستە بە دۆسییەی نەوتەوە لەگەڵ دەستووری عیراق 2005 یەکدەگرنەوە و پێچەوانەی دەستوور نییە.


ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022، عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنی داداوەری هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بڕیاری ژمارەی 22ی ساڵی 2007 کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرکراوە و تایبەتە بەفرۆشتنی نەوت و غاز لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، پێچەوانەی دەستووری عێراق نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەش وای کردووە کارکردن بەو بڕیارە بەردەوامبێت و ئەگەر بەگوێرەی ماددەی 110 دۆسیەی نەوت و غاز نەکاتە بابەتێکی تایبەت بە دەسەڵاتەکانی حکومەتی فیدڕاڵی.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، بە لەبەرچاوگرتنی مادەی 112 لە دەستووری عیراق، حکومەتی فیدڕاڵی بەرپرسە لە دۆسیەی نەوت و غازی دەرهێنراو و لەو کێڵگانەی لێیان بەرهەمدەهێنرێت لەگەڵ حکومەتەکانی هەرێمەکان و پارێزگاکان، بەشێوەیەک داهاتەکانیان بەشێوەیەکی بە ویژدانانە دابەشبکرێت بگونجێت لەگەڵ ژمارەی دانیشتوانی سەرتاسەری وڵاتدا.

راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، هەر بەگوێرەی هەمان مادەی دەستوری پێویستە ئەو ناوچانەی لەلایەن دەسەڵاتی سەدامەوە لەمافەکانیان بێبەشکراون یان زیانیان پێگەیشتووە، پێویستە بودجەی گەشەپێدانیان بۆ تەرخانبکرێت لەناوچە جیاجیاکانی وڵاتدا.

راگەیەنراوەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم دەڵێت، بەگوێرەی ئەم مادەیە ئە کێڵگە نەوتییانەی دەکەونە هەریمەوە لەد ای ساڵی 2007ەوە، دەکەونە ناو بەشە پشکی هەرێمەوە و تایبەتن بەهەرێمەوە، چونکە مادە دەستورییەکە دەڵێت، ئەو کیڵگە نەوتییانەی لە ئێستادا هەن، واتە پێش ساڵی 2005ەوە هەن، بەمەش کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دوای 2005 ەوە هەن بەمەش دەکەونە ناو بەشە پشکی حکومەتی هەرێمەوە.

لەبەشێکی دیکە راگەیەنراوەکەیدا عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی داداوەری هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە پشت بەستن بەم مادە یاساییە، یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2007ی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان- عێراق هاوتایە لەگەڵ یاسای دەستورییەکانی عێراق و هیچ پێچەوانە نین.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە و یاسای نەوت و غازی هەرێم نادەستورین و پێچەوانەی دەستورن.

دوا بەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیش کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی تایبەت بە وەبەرهێنانی نەوت کۆتایی بە کارەکانی لە هەرێم هێنا.


PM:12:11:17/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت