سه‌در په‌یامێكی نوێی راگه‌یاند

‌موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در

وێستگه‌نیوزـ

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی نوێی له‌ باره‌ی دۆخی سیاسی عیراق و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و بژاردانه‌ی له‌به‌رده‌میانه‌ بوونه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌.


موقتەدا سەدر لە پەیامێكدا، كە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی لە مێژووی عیراق پێكهێناوە، كە بوه‌تە هۆی تێپەڕاندنی پشك پشكێنە و بۆ ئەوەش پشتی بەخۆی بەستووە نەك لایەنی دەرەكی.

ئاماژەی بەوەكردووە، "لەسەر هەمان بۆچوونی (حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی) پێویستە بژاردەی (ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی) تاقی بكەینەوە، بۆ ماوەیەك، كە لە 30 رۆژ تێپەڕ نەكات".

جەختیشی كردوه‌تەوە، "ئەگەر لایەنەكان و كوتلە پەڕلەمانیەكان بەوانەشەوە، كە هاوپەیمانمان بوون توانیان لەو ماوەیەدا حكومەت پێكبهێنن بۆ كۆتایی هێنان بە نەهامەتییەكانی خەڵك، ئەوە بۆ ئەوان و بەپێچەوانەشەوە بڕیاری دیكە دەدەین لەو كاتەدا".

سەدر، بارزانی و  حەلبوسی، وەك سێ براوەی یەكەمی شیعە و كورد و سوننە هاوپەیمانی (رزگاری نیشتمانی)یان راگەیاند، بەڵام جگە لە هەڵبژاردنی محەمەد حەلبوسی، وەك سەرۆكی پەرلەمان، نەیانتوانی سەرۆك كۆمار هەڵبژێرن و سەرۆك وەزیرانیش لە پەرلەمانەوە دیاری بكەن.

سه‌در پێشتریش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی راگه‌یاند و ماوه‌ی مانگێكی دیاریكرد بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن حكومه‌ت به‌بێ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی ئه‌وان پێكبهێنن، به‌ڵام نه‌توانرا هیچ هه‌نگاوێك له‌و رووه‌وه‌ بنێن.


PM:08:46:15/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 2816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت