کشتوکاڵی عێراق: کۆنتڕۆڵی بڵابوونەوەی تای خوێنبەربوون دەکرێت


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای واست تۆمارکرا، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش دەڵێت، لە ڕۆژانی داھاتوودا ڤایرۆسەکە لە سەرانسەری وڵات کۆنتڕۆڵ دەکرێت.


حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون زنجیرەیەک ڕێوشوێنی پەیوەندیدار بە ئاژەڵان گیراوەتەبەر، لەوانە ھەڵمەتی کوتان و پاککردنەوە و ھەڵمەتی لەناوبردنی مێرووی گەنە کە بە ھۆکاری سەرەکی گواستنەوەی نەخۆشییەکە دادەنرێت.

وتیشی، بەپێی ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر، لە ڕۆژانی داھاتوودا بە تەواوەتی نەخۆشییەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، بەڵام پێویستە ھاووڵاتیانیش لە شوێنی گونجاو گۆشتی سوور بکڕن و پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن.

کوشتارگەی نوێی سلێمانیش لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا لە ھاووڵاتیان دەکات گۆشت لەسەر شەقامەکان نەکڕن، چونکە پشکنینیان بۆ نەکراوە و نازانرێت ئەو گۆشتە شیاوە بۆ خواردن یان نا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون چەند ئاژەڵیک بەھۆی بوونی گەنە لەلایەن ستافی پزیشکییەوە ڕەتکراونەتەوە سەر ببڕدرێن.



PM:09:23:14/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت