لە کەرکوک شەڕی دژی داعش بەردەوامە


وێستگەنیوز_ 

لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022، ئۆپەراسیۆنێکی هێزە عێراقییەکان بۆ سەر چەکدارانی داعش لە باشووری کەرکوک ئەنجام دراوە. 

پاش ئەوەی ڕۆژی دووشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2022، بۆمبێکی چێندراو لە سنووری قەزای داقوق لە شاری کەرکوک بە هێزە عێراقییەکاندا تەقییەوە و لە ئەنجامی تەقینەوەکەی شارەکە، چوار ئەندامی هێزە عێراقییەکان کوژران و سێ ئەندام برینداربوون، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنەکان بۆ پاککردنەوەی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە دەستی پێکرد. 

بەپێی زانیارییەکان، شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی داعش لە هەردوو شارۆچکەی حەویجە و داقوق، تا ئێستاش بەردەوامە و فڕۆکەش لە ئاسمانی ناوچەکەوە بۆردومانی چەکدارانی داعش دەکات. 

هەروەها تا ئێستا 12 چەکداری داعش کوژراون و هەروەها فەرماندەیەکی باڵای نێو داعشیش بەدەستی هێزەکانی فرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی کوژراوە. 


PM:10:47:25/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 4576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت