مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجام دا


وێستگەنیوز_ 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 25ی كانوونی دووەمی 2022 بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، مەسعود بارزانی و ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجام داوە و گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكان لە ناوچەکەدا کردووە. 

هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفوونییەکەدا، بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندیی گشتیی عێراق، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی هەماهەنگی و ڕێککەوتن و لەیەكتر نزیكبوونەوە پێكهاتەكان کردووەتەوە. 




PM:09:35:25/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 4568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو