ئاسیاسێڵ بە بردنەوەی دوو خەڵات دەبێت بە خێراترین


وێستگەنیوز_ 

ئەمڕۆ سێشەممە 22ی کانوونی دووەمی 2022، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بە بردنەوەی دوو خەڵات لەلایەن ئۆکلاوە دەبێتە گەورەترین کۆمپانیای تۆڕی پەیوەندیی مۆبایل لە عێراق. 

پاش ئەوەی لە نیوەی دووەمی ساڵی 2021ـەوە، 240 هەزار تێست ئەنجامەکانیان بڵاوکرایەوە کە بۆ بەکارهێنەرانی ئاسیاسێڵ کرابوون، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بووە براوەی هەریەک لە خەڵاتەکانی "خێراترین تۆڕی مۆبایل" و "باشترین ڕوماڵی تۆڕی مۆبایل" کە لەلایەن ئۆکلاوە پێشکەش دەکرێن. 

ئەنجامی تێستەکانی نیوەی دووەمی ساڵی 2021 ئەوە دەردەخەن کە ئاسیاسێڵ "خێراترین تۆڕی پەیوەندیی مۆبایل"ـە لە عێراقدا و خێرایی تۆڕی پەیوەندیی مۆبایلیی ئاسیاسێڵ دەگاتە 48.73.

هەروەها خەڵاتێکی دیکەی ئۆکلای بردەوە کە بریتییە لە خەڵاتی "باشترین ڕووماڵی تۆڕی مۆبایل" ئەمەش پاش ئەوەی 99% بەکارهێنەرانی عێراقی بەدەستهێناوە. 

لای خۆیەوە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند، "بەخشینی ئەم ڕیزبەندییە نایابە پاش ئەو چاکسازییە گەورەیە دێت کە کۆمپانیاکە ئەنجامی دا بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی +4G، لەگەڵ کاری بەردەوام و لەخۆبووردەیی سەرجەم کارمەندانی ئاسیاسێڵ. 

عومەر فالح بەڕێوبەری میدیا و پەیوەندییە گشتییەکانی ئاسیاسێڵ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند، "ئەم دوو خەڵاتە گەواهی دەدەن بۆ ئەدای ناوازەی ئاسیاسێڵ لەسەر بنەمای شیکردنەوە وردەکانی ئۆکلا، بۆ ئەو تێستانەی بەکارهێنەران خۆیان ئەنجامیان داوە؛ لەگەڵ خستنەکاری خزمەتگوزارییەکانی +4G، ئێستا ئاسیاسێڵ خێراترین تۆڕی مۆبایلە لە عێراق". 

دوغ سەتڵز کە بەڕێوبەری جێبەجێکاریی ئۆکلایە ڕایگەیاندووە، خۆشحاڵن هەردوو خەڵاتی "خێراترین تۆڕی مۆبایل" و "باشترین ڕوماڵی تۆڕی مۆبایل"ـیان بەخشیوە بە ئاسیاسێڵ، تێستەکان لەڕێی بەکارهێنەران خۆیانەوە ئەنجامدراون لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی تێستی خێرایی "speedtest"ـی تایبەت بە ئۆکلاوە. 

ئۆکلا، یەکەمین دامەزراوەی جیهانییە کە کۆمەڵێک ئەپڵیکەیشن و تەکنەلۆجیای هەیە تایبەتن بە کۆکردنەوەی تێستکردنی تۆڕی مۆبایل و بڕۆدباند. 


PM:09:07:25/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت