کەس قسە لەسەر تەقەکردنەکەی دوێنێ شەوی سلێمانی ناکات


وێستگەنیوز- 

شەوی ڕابردوو سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی شەڕەتەقە روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە.

باسی لەوەشکرد، شەڕەتەقەکە لە نێوان دوو کەسی ئەمنیدا بووە، کە یەکێکیان ئاسایش و ئەوی دیکەیان پێشمەرگە بووە، کە ئەو کەسەی بریندارە پێشمەرگەکە بووە.

ئەمڕۆ لەسەر ئەو ڕووداوە پەیامنێری وێستگەنیوز پەیوەندی بە لایەنی ئەمنی و نەخۆشخانەوە کرد، بەڵام کەس ئامادەنەبوو لەسەر تەقەکردنەکەی دوێنێ شەوی سلێمانی قسە بکات.


PM:06:42:25/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 4216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت