حکومەتی ئێران: بەم نزیکانە هەموان ئەنجامی سەردانەکەی ڕەئیسی بۆ مۆسکۆ دەبینن

‌کۆبونەوەکەی

ویستگەنیوز- 

وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، خەڵکی ئەو وڵاتە بەم نزیکانە کاریگەری و ئەنجامەکانی سەردانەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ ڕوسیا دەبینن.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022، علی بهادری‌ وتەبێژی حکومەتی ئێران بە ماڵپەڕی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ''بەم نزیکانە خەڵک ئەنجامی سەردانەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران  بۆ مۆسکۆ دەبینن. دەشڵێت، ''لە هەموو بوارەکاندا کێشەی دوولایەنە و چەندلایەنە تاوتوێ کراون و هاوبەشییە قوڵەکان گەیشتوون بەڕێکەوتن و گرێبەستەکان لە بواری نەوت و هێڵی شەمەندەفەری نێوان هەردوو وڵات واژۆ کراون، بەڵام ئاماژەی بەوردەکاریی ئەو ڕێککەوتنانە نەکردووە.''

وتەبێژەکەی حکومەتی ئێران ئەوەشی وتووە، "ئەم قەبارەیە لە کۆبوونەوەکانی کارو بەرنامە هاوبەشەکان کە لەم ماوە کەمەدا ئامادەکراون بە جۆرێک بێ هاوتا بووە بۆ هەردولا، کە سودی باشی دەبێت لە ڕووی ئابورییەوە."

هەڵسوکەوتی بەرپرسانی ڕووسیا بەرامبەر ئیبراهیم ڕەئیسی و شاندی یاوەری لە گەشتەکەیدا بۆ مۆسکۆ ڕەخنەی زۆری لێکەوتۆتەوە، بەڵام هاوکات بەرپرسانی حکومەتی ئێران ئەو گەشتە بە "مێژوویی" ناودەبات.''

هاوکات، شەوی ڕابردوو لەبەیاننامەیەکدا حوسێن ئەمیرابدوڵڵایان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سەرۆکی ڕوسیا "10 خولەک" چاوەڕێ کردووە بۆ تەواوکردنی نوێژەکانی ئیبراهیم ڕەئیسی ئینجا دەستکراوە بە گفتوگۆ.''

جێی ئاماژەیە، ''میدیاکانی ئێران سەردانەکەی ڕەئیسی بە گرنگترین گەشتی فەرمی بۆ دەرەوەی وڵات لە کاتی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری ئێران وەسف دەکەن.''


PM:02:09:25/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 5116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت