سەرکردەکانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، روسیا و ئۆکرانیا کۆدەبنەوە

‌کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا



وێستگەنیوز-
کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی رێگریکردن لە زیاتر گرژبوونی پەیوەندی نێوان روسیا و وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی دۆسیەی ئۆکرانیا، سبەی چوارشەممە سەرکردەکانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، روسیا و ئۆکرانیا لەپاریس کۆدەبنەوە.

کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ئەمڕۆ سیشەممە 25-1-2022 لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، کۆبوونەوەکەی نێوان سەرکردەکانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، روسیا و ئۆکرانیا  بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا دەبێت، هەروەها هەموو لایەنەکان هەوڵ دەدەن رێگری بکەن لە زیاتر گرژبوونی پەیوەندی نێوان روسیا و وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی دۆسیەی ئۆکرانیا.

ئەوەش هاتووە، لەسەر هەمان دۆسییە لەچەند رۆژی داهاتوودا ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا چەندین کۆبوونەوەی باڵا لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا و هاوپەیمانی ناتۆ ئەنجام دەدات.

وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا پێداگرن لەسەر ئەوەی روسیا هێزێکی فراوانی سەربازی لەسەر سنوری ئۆکرانیا کۆکردوەتەوە و دەیەوێت ئەو وڵاتە داگیربکات، بۆیە دەیانەوێت سزا بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنن، لەبەرامبەریشدا روسیا تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و هەڕەشەی راگرتنی هەناردەی غاز بۆ ئەوروپا دەکات.


AM:08:40:25/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو