ئه‌مریكا ئاستی ئاماده‌باشیی هێزه سه‌ربازییه‌كانی به‌رز كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی دۆخی ئێستا ئۆكرانیا و گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ئاستی ئاماده‌باشیی هێزه سه‌ربازییه‌كانی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له‌وانه‌یه 8 هه‌زار و 500 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمانی له كیشوه‌ری ئه‌وروپا بگوازێته‌وه و له‌وباره‌یه‌وه جۆن كیربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌ت رایگه‌یاند كه هێزه سه‌ربازییه‌كان خراونه‌ته ئاماده‌باشی و ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ ئه‌وروپا بگوازرێنه‌وه.
كیربی وتیشی كه تائێستا هیچ فه‌رمانێك بۆ ره‌وانه‌كردن و بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و هێزانه ده‌رنه‌چووه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها ئاماده‌باشییه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی قایل بكات به‌وه‌ی روسیا هێزێكی 100 هه‌زار سه‌ربازیی له نزیك سنوره‌كانی كۆكردوه‌ته‌وه و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
چه‌ندین جاریش روسیا رایگه‌یاندوه كه به نیازی هێرش نییه و قسه‌كانی ئۆكرانیا ناراستن و ده‌یه‌وێت به‌وكاره سزای ئابوریی زیاتر به‌سه‌ر روسیادا بسه‌پێنرێ و بیانوو بۆ فراوانكردنی رێكخراوی ناتۆ بدات.
PM:11:50:24/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 4768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت