تەندرووستیی جیهانی: کۆرۆنا بەرەو کۆتایی دەڕوات


وێستگەنیوز_ 

ئاژانسی پۆلەتیکۆ لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی بڕوای وایە،ئاماژەکانی کۆرۆنا، پێمان دەڵێن ئەمساڵ ساڵی کۆتاییهاتنی کۆرۆنایە. 

لە درێژەی هەواڵەکەشدا ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێوبەری لقی ئەوروپای ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی WHO هانس کڵوگ ڕایگەیاند، "پاس ئەوە شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا ە ئەوروپا و وڵاتانی جیهان بڵاوبووەوە، کە گۆڕاوێکی نوێیە بەناوی ئۆمیکرۆن و جێگەی کۆرۆنای دەڵتای گرتووەتەوە، ئاماژەکان پێمان دەڵێن بارودۆخەکە جێگیرە". 

هەروەها هانس کڵوگ باسی لەوەش کرد، "ڕاستە کۆتاییهاتنی ئەم تاعوونە دوورە، بەڵام ئاماژەکان باشن؛ هیواخوازین لە ساڵی 2022 بتوانین لەڕووی تەندرووستییەوە ڕووبەڕووی کۆرۆنا بببینەوە. 

هەروەها باسی لەوەش کرد، ڕاستە کە کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن کەمتر زیانمەندە لەچاو کۆرۆنای دەڵتا، بەڵام هێشتا کۆرۆنا مترسیی ڕاستەقینەیە بۆ سەر جیهان؛ مرۆڤ پێویستی بە خۆپارێزییە.  


PM:04:21:24/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت