دانیمارک: سزایەک بەسەر ڕووسیا دەسەپێنین پێشتووتر نەیدیبێت


وێستگەنیوز_ 

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ دووشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2022 لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی دانیمارک ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا ئامادەی سەپاندنی قورسترین سزایە بەسەر ڕووسیادا، لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکرانیا.  

هەواڵەکە باسی لەوەش کرد، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا، یاپا کوفۆد وەزیری دەرەوەی دانیمارک ڕایگەیاندووە، "یەکێتی ئەوروپا، ئامادەی وەڵامدانەوەی توند و خێرایە؛ لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکرانیادا، ڕووسیا سزایەک وەردەگرێت "پێشووتر نەبیرانىێت". 

هەروەها لە دەقی قسەکانیشیدا وتی، "ڕووسیا و سەرۆکەکەی، پێویستە بزانن کە باجی شێواندنی سنوورەکانی ئەوروپا، زۆر قورس دەبن؛ قورستر لە سزاکانی ساڵی 2014". 

لە ساڵانی پێشوودا، ڕووسیا هەزاران سەربازی لە سەرسنووری ئۆکرانیا جێگیر کرد و بەپێی ئاماژەکان نیازی داگیرکردنی ئۆکرانیای هەیە، بە بیانووی ئەوەی ئۆکرانیا نیازی وایە لە ناتۆدا ببێتە ئەندام. 


PM:12:59:24/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 4560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو