ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییانی دەکات ئۆکرانیا جێبهێڵن

‌یەکە سەربازییەکانی ڕووسیا، لە سەرسنووری ئۆکرانیا

وێستگەنیوز_ 

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ دووشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2022 لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، نوسینگەی ڕاگەیاندنی ویلاتە یەکگرتووەکان، داوا لە خێزانی دیپلۆماتەکانی وڵاتەکەی لە ئۆکرانیا دەکات، کە وڵاتەکە جێبهێڵن. 

پێشووتر ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاندبوو، زانیارییان لایە کە ڕووسیا لە ئانوساتدایە بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا، بەم پێیە یەکەم هەنگاوی ئەمریکا، داواکردنە لە هاوڵاتییانی ئەمریکی دانیشتووانی ئۆکرانیا، وڵاتەکە جێبهێڵن. 

هەرچەندە لای خۆیانەوە ڕووسیا ڕەتیدەکەنەوە هیرش بکەنە سەر ئۆکرانیا، بەڵام بەپێیزانیارییەکانی ئەمریکا کە بڵاوی کردووەتەوە، 137 هەزار سەربازی ڕووسی لەسەر سنووری ئۆکرانیا جێگیرکراون. 

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی ئیکۆنۆمیک تایمز ئاماژە بەوەدەدا، بایدن پلانی ئەوەی هەیە، هەزار بۆ 5 هەزار یەکەی سەربازی بنێرێت بۆ ئۆکرانیا. 


PM:12:26:24/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو