حوسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر سعودیە و ئەبوزەبی و دووبەی


وێستگه‌نیوزـ

چەکدارانی حوسیی یەمەن رایانگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر سعودیە، ئەبوزەبی و دووبەی.


بەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ی كانوونی دووه‌می 2022، ئیمارات رایگەیاند: لە ئاسمانی ئەبو زەبی بەرپەرچی دوو مووشەکی بالیستییان داوەتەوە کە لەلایەن چەکدارانی حوسییەوە ئاراستەی وڵاتەکە کرابوون.

چەکدارانی حوسی لە راگەیه‌ندراوێکدا هەڕەشەی فراوانکردنی هێرشەکانیان بۆسەر ئیمارات کردووە. یەحیا سەریع، وتەبێژی چەکدارانی حوسی دەڵێت: "ئامادەین بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکەمان لە قۆناخی داهاتوودا و بە هێرش و گرژی رووبەڕووی هەموو هێرش و گرژییەک دەبینەوە".

بەدەر لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیمارات، هەر ئەمڕۆ دووشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2022، حوسییەکان دوو موشەکیان ئاڕاستەی سعودییە کردووە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو. 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەشدا، ئاماژە بەوە کراوە هێرشەکانیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی زەفر بووە لە ئەبوزەبی، ئەمە لەکاتێکدا ڕایانگەیاند، "چەند ناوچەیەکی گرنگیین لە وڵاتی دوبەی بەئامانج گرتووە. 


AM:10:40:24/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت