قایمقامی پێنجوێن: به بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی كێشه‌ی كاره‌بای نیشتمانی چاره‌سه‌ر كرا
قایمقامی پێنجوێن لەناو ژمارەیەک کەسایەتیدا
وێستگه‌نیوزـ
قایمقامی قه‌زای پێنجوێن ده‌ڵێت، به بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی كاره‌با، توانرا كێشه‌ی كاره‌بای سنووره‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت.
زانا ره‌حمان، قایمقامی قه‌زای پێنجوێن له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه 23ی كانوونی دووه‌م بڵاویكرده‌وه ده‌ڵێت: "هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنووری قەزای پێنجوێن ئاگادار دەکەینەوە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و بە هەوڵ و ماندوو بوونی ژمارەیەک بەرپرس و کەسایەتی دیکە و وه‌زیری كاره‌باو به‌رپرساڵانی باڵای ئه‌و وه‌زاره‌ته، کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەر بکرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "لە چەند رۆژی رابردوودا له‌ناوشاری سلیمانی یه‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه پێنج بۆ شه‌ش کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە شێوەی پچڕپچڕ به هاوڵاتیان دراوە، له کاتێکدا قەزای پێنجوێن 24 کاتژمێر کارەبایان هەبووه به به‌رده‌وامی له‌هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵی رابردووش‌دا".
باسی له‌وه‌شكردووه: "دوای بڕانی کارەبای ئێران له پێنجوێن بڕیاربوو بەکارهێنانی کارەبایان کۆنترۆڵ بکەن و بەئاگاداری ئیداره‌ی قەزاکە بڕیاردرا لە 30 مێگاوات تێپەڕنەکات، کە (پێنج مێگاواتی لە پشکی کارەبای هەرێم) و 25 مێگاواتیش لە پشکی کارەبای سلێمانی، دابین‌کراو بەوەش 24 کاتژمێر کارەبایان هەبووە، بەڵام ئێستا سەرجەم فیدەرەکانی کارەبای قەزاکە ئۆڤەرلۆدن و بەهۆی قورسی توانایان دەکەون".
كاره‌بای سلێمانی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "ئێستا له‌و بڕه دیاریكراوه لایانداوه 36 میگاوات به‌كارده‌هێنن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پێشتر هاوبەشەکان جۆزەیان هەبوە و ئێستا زۆربه‌ی لابراوه‌و کارەبایان فول کردوە، به‌م هۆیه‌ش کێشەی زۆر بۆ فیدەرەکان دروست بووه".
ده‌شڵێت: "ئه‌م چه‌ند رۆژه به‌هۆی زۆر به‌كارهێنان له شاری پێنجوێن رۆژانه چوار كاتژمێر ده‌بڕین واته 20 كاتژمێر کاره‌بایان هه‌یه، بۆیە دەبێت هاوڵاتیانی پێنجوێنیش لە بارودۆخەکە تێبگەن و هاوشارییەکانی خۆیان ببینن، ئەو چەند کاتژمێرەی کە براوه کاتی بووه".
راشیگه‌یاندووه: "ئه‌و بڕه مێگاواته‌ی ده‌مێنێته‌وه پاش نه‌خۆشخانه‌و پرۆژه‌كانی ئاو ته‌نها 600 مێگاواته بۆ هه‌موو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌رین، كه نزیكه‌ی 670 هه‌زار هاوبه‌شه له‌كاتێكدا شاری پێنجوین 16 هه‌زار هاوبه‌شه".
ئەوەش دەڵێت: "وەک وەزارەتی کارەبا بەرپرس نین لە گەرمکردنی ماڵەکان و دابینکردنی سوتەمەنی بۆ هاوڵاتیان، به‌ڵكو لایه‌نێكی دیكه‌ی حكومه‌ته كه وەزارەتی سامانە سروشتییەکانە و بەرپرسە لە دابینکردنی نەوت و غاز بۆ هاوڵاتیان بەگشتی و ناوچەی پێنجوێن و هاوشێوەکانی کە زۆر ساردن".
PM:11:26:23/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 4216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت