کۆمکاری عەرەبی داوای گەڕانەوەی حوسییەکان دەکات بۆ لیستی گروپە توندڕەوەکان


وێستگەنیوز-

کۆمکاری عەرەبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێرشی حووسییەکان پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتیەو مەترسییەکی ڕاستەقینەیان بۆ سەر دەزگا مەدەنییە گرنگەکان هەیەو داوای لە هەموو وڵاتان کرد کە گروپی حوسییەکان بخەنە لیستی گروپە توندرەوەکانەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی کانوونی دووەم، کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی بە سەرۆکایەتی کوەیت کۆکردەوە بۆ تاوتوێکردنی هێرشی حووسییەکان بۆ سەر ئیمارات و ڕایگەیاند، ''ئەو هێرشانەی بە مەترسی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی هەرێمی و ئاسایشی نەتەوەیی عەرەب و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەڕەشە بۆ سەر هێڵەکانی گواستنەوەی بازرگانی نێودەوڵەتی ناوبردووە.''

هاوکات، لە بەیاننامەکەدا پێشوازی لە هاودەنگیی وڵات و ڕێکخراوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ئیمارات و ئیدانەکردنی بەرفراوانی هێرشی حووسییەکان بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان و ناساندنی وەک هێرشێکی 'تیرۆریستی' و "ترسنۆکانە" وەسفکرد.

کۆمکاری عەرەبی داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد ڕێگری لە بەردەوامی دڕندەییەکانی حوسییەکان بکات لە کوشتنی خەڵکی سڤیل و هەروەها تێکدانی و بە ئەنقەست رێگریکردن لە پرۆسەی ناردنی یارمەتی مرۆیی و زەوتکردنی خۆراک بۆ خەڵکی یەمەن.


PM:06:25:23/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو