سوپای ئه‌مریكا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانیی پڕ له كه‌لوپه‌لی ته‌قه‌مه‌نیدا گرت
وێستگه نیوزـ
سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرتووه كه له ئێرانه‌وه هاتووه و پڕبووه له كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی.
كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مریكا كه باره‌گاكه‌ی له به‌حره‌ینه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه كه كه‌شتیی تێكشكێنه‌ری Cole و كه‌شتیی ئێشكگری كه‌ناراوه‌كان Chinook، له 18ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌دا گرتوه.
ده‌شڵێت كه كه‌شتییه‌كه سه‌ربه ده‌وڵه‌تێكی دیاریكراو نییه به‌ڵام كه‌شتییه‌كه له ئێرانه‌وه هاتوه‌ته ناو ئاوه‌كانی كه‌نداوی عوممان و به رێڕه‌وێكی ئاویدا رۆیشتوه كه هه‌میشه لێیه‌وه چه‌ك بۆ گروپی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌گوازرێته‌وه.
"كه‌شتییه‌كه‌دا 40 تۆن په‌ینیی یۆریای تێدا بووه كه بۆ كشتوكاڵ و دروستكردنی مادده‌ی ته‌قێنه‌ر به‌كارده‌هێنرێت"، به‌یاننامه‌كه‌ی كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مریكا وای وتووه.
باسی له‌وه‌شكردوه كه تاقمی له پێنج كه‌سی یه‌مه‌نی پێكهاتبوون، به‌خۆیان و باره‌كه‌یانه‌وه خۆیان راده‌ست كردووه.
PM:04:33:23/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 2844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت