ئۆکرانیا: ئەڵمانیا هانی پوتین دەدات بۆ جەنگ


وێستگەنیوز_ 

ئاژانسی یۆرۆنیوز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا ئەڵمانیا تاوانبار دەکات بەوەی "پوتین هادەدات" بۆ چەک، ئەمەش پاش ئەوە دێ ئەڵمانیا ڕەتی کردەوە یارمەتی سەربازیی ئۆکرانیا بدات. 

پاش ئەوەی ئەڵمانیا بڕیاری دا چەک ڕەوانەی ئۆکرانیا نەکات، ڕۆژی شەممە 22ی کانوونی دووەمی 2022، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کولیبا، هێرش دەکاتە سەر حکومەتی ئەڵمانیا و تاوانباریان دەکات بەوەی زیان بە یەکگرتوویی دەگەیەنن؛ هەروەها هانی پوتین دەدەن ئاژاوە بنێتەوە لە ناوچەکەدا. 

ڕۆژی هەینی 21ی کانوونی دووەمی 2022، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بەرلین پشتیوانی سەربازیی ئۆکرانیا ناکات، بەڵام ناوەندێکی تەندروستی لە ئۆکرانیا دەکاتەوە بۆ چارەسەری سەربازیی. 

دمیترۆ کولیبا ئەوەشی ڕاگەیاند، "سەرەڕای سوپاسگوزارییمان بەرامبەر بە پشتیوانییەکانی پێشووی ئەڵمانیا، بەڵام نیگەرانین لە لێدوانەکانی ئەم دواییەی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا". 

ئەمە لەکاتێکدا، هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و بەڕیتانیا، چەک ڕەوانە دەکەن بۆ ئۆکرانیا و ڕایانگەیاند، پشتیوانی ئۆکرانیا دەبن لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ دژی ڕووسیا. 


AM:11:18:23/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت