بەڕیتانیا: ڕووسیا پلان دادەنێ خۆی سەرۆکی ئۆکرانیا دەستنیشان بکات


وێستگەنیوز_ 

ئاژانسی واشنتۆن پۆست ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2022، لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، بەڕیتانیا مۆسکۆ تۆمەتبار دەکات بەوەی نیازی هەیە سەرۆکی داهاتوو، یاخوود لە ئەگەری گۆڕینی سەرۆکی ئۆکرانیادا، خۆی دیاریی بکات و سەرۆکێکی نزیک لە مۆسکۆ بێت. 

لە درێژەی هەواڵەکەشدا باسی لەوەش کرد، وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا ڕایگەیاندووە، هەندێک زانیارییان لەلایەن هەواڵگرەکانیانەوە پێگەیشتووە، کە ڕووسیا بیر لەوە دەکاتەوە سەرۆکی ئۆکرانیا یاخوود بەشێک لە حکومەتی ئۆکرانیا، "شوێنکەوتەی ڕووسیی" بن. 

لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا وتیشی، "بەناوی بەڕیتانیا و هاوپەیمانانەوە دووبارەی دەکەمەوە، هەر هێرشێکی سەربازیی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا، هەڵەیەکی گەورەی ستراتیجی دەبێت؛ لەگەڵ ئەوەی سزای گەورەی بەسەردا دەسەپێنین". 

لای خۆشییەوە، وەزیری دەرەوەوی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە بەڕیتانیا و نوسینگەی وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا دەکات، واز لە قسەی "پڕوپۆچ و گەمژانە" بهێنن. 


AM:10:44:23/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت