جله‌كانی ژێره‌وه‌ی دانا و هه‌رای نایه‌وه
وێستگه نیوزـ
دیمه‌نێكی مونا زه‌كی، خانمه ئه‌كته‌ری میسری له فیلمی "اصحاب ولاعز" هه‌رای نایه‌وه و ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ‌گیرا كاتێك له‌و دیمه‌نه‌دا پارچه‌یه‌ك له جله‌كانی ژێره‌وه‌ی داكه‌ند.
له دیمه‌نه‌كه‌دا مونا سه‌ردانی ماڵی كوڕه هاوڕێیه‌كی ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ش له ماڵه‌كه بڕوات به‌شی ژێره‌وه جله‌كانی داكه‌ند و له به‌رچاوی كوڕه هاوڕێكه‌ی و كامیراكه‌ش ده‌یخاته جانتاكه‌یه‌وه.
ئه‌م دیمه‌نه مونای دووچاری ره‌خنه‌یه‌كی زۆر توند كرده‌وه به‌تایبه‌ت هه‌وادارانی كه وتیان مونا هه‌رگیز خۆی له قه‌ره‌ی نواندنی بوێرانه نادات كه له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌دا ناگونجێت.
فیلمی "اصحاب ولاعز" باس له 7 هاوڕێ ده‌كات كه پێكه‌وه بۆ نانی ئێواره كۆدبنه‌وه و له‌و خوانه‌دا بڕیار ده‌ده‌ن یارییه‌ك بكه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌موویان مۆبایله‌كانیان بخه‌نه سه‌ر مێزی نانخواردنه‌كه به مه‌رجێك هه‌ر ته‌له‌فۆن و نامه‌یه‌ك بۆ هه‌ر مۆبایلێك هات، به ئاشكرا و به به‌رچاوی هه‌ر حه‌وتیانه‌وه وه‌ڵام بدرێته‌وه.
ئه‌و یارییه كه له سه‌ره‌تادا بۆ كه‌یفخۆشی بوو، دواتر وای لێ دێت كه چه‌ندین ئابڕووچوون و نهێنیی ئه‌و حه‌وت كه‌سه ئاشكرا بكات.
PM:09:41:22/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 39088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت