کاندیدەکەی بافڵ تاڵەبانی دەردەچێ، یان مەسعود بارزانی؟


وێستگەنیوز- 

ئەمرۆ شەممە 22ی کانوونی دووەمی 2022، سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە وێستگەنیوز-ی وت، "بڕیار وایە ئەمرۆ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بکات، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ ڕازیکردنی بارزانی بە کشانەوەی هۆشیار زێباری".

سەرچاوەکە دەڵێت، "بافڵ تاڵەبانی تائێستاش سوورە لەسەر کاندیدکردنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی، مەبەستێتی پارتی ئەو جۆرە ڤیتۆیەی باسدەکرێت کە لەسەر کاندیدی یەکێتی هەیە هەڵبگیردرێت". بەبێ ئاماژەدان بەوەی هەوڵەکەیان سەرکەوتوو دەبێت یان نا.

پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر زانیاری نوێ دەخاتەڕوو


AM:10:56:22/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت