جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوویەوە
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 22ی کانوونی دووەمی 2022، نرخی نەوت لەجیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرز بوویەوە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت بە 87.74 مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز بڵاویكردهوه، بەهۆی بەرزبوونەوەی نەوتی کۆگاکراو لەئەمریکا و پلانەکەی ئۆپیک پڵەس، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 87 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات 4ـی ئەم مانگە وڵاتانی ئەندام لە (ئۆپیک پڵەس) کۆبوونەوە و لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت، خواستی بازار و ئاستەنگییەکانی بەردەم پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گفتوگۆیانکرد، لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکرێت.
ئهمڕۆ نرخی نهوتی خاوی برێنت بەرزبونەوەی بهخۆیهوه بینی و به 87.74 دۆلار مامهڵهی پێوهدهكرێت، ههروهها نهوتی خاوی تێكساسیش گهیشته 84.88 دۆلار.
AM:08:10:22/01/2022
ئهم بابهته 2460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت