نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی ڤاكسین به كۆرۆنا مرد
لویجی ماریلی
وێستگه نیوزـ
لویجی ماریلی، سه‌ركرده‌ی دیاری بزوتنه‌وه‌ی "با ئیتالیا رزگار بكه‌ین" كه دیارترین كه‌سیش بووه دژایه‌تیی ڤاكسینی دژبه كۆرۆنای كردوه، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی توشبون به‌و ڤایرۆسه گیانی له‌ده‌ستدا.
رۆژنامه‌ی كۆرێری دیلاسیرا-ی ئیتالیا بڵایكردوه‌ته‌وه كه هاوڕێیانی ماریلی گیانله‌ده‌ستدانی ناوبراویان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاوكردوه‌ته‌وه به‌ڵام باسیان له هۆكاری مردنه‌كه‌ی نه‌كردوه.
به‌ڵام رۆژنامه‌كه له به‌دواداچونێكدا قسه‌ی له‌نزیكترین هاوڕێی ماریلی ده‌رهێناوه كه بازرگانه و ئه‌ویش ئاشكرایكردوه كه ناوبراو به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستداوه.
مارینۆ ریكیوتی، بازرگانه هاوڕێكه‌ی نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی ڤاكسین وتویه‌تی "ئه‌گه‌ر ماریلی گوێی له ئامۆژگاریی خانه‌واده‌كه‌ی و هاورێكانی بگرتایه و دوای ئایدۆلۆجیانی دژایه‌تیكردنی ڤاكسینی نه‌كردایه، ئێستا نه‌ده‌مرد و رزگار ده‌كرا.
به شوێنكه‌وتوانی دژه ڤاكسینیش ده‌ڵێت "ده‌بێت هه‌ر به‌ناوهێنانی ماریلی شه‌رم بتانگرێت و واز له دژایه‌یتكردنی ڤاكسین بهێنن".
PM:09:22:18/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 10340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت