پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد


وێستگەنیوز- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر  تۆمەتبارێکی بەرەگەز سوورییان بە تۆمەتی بەکارهێنانی و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەووە، ''بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر تۆمەتبارێکی بەرەگەز سووریان دەستگیرکردوە و  کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری 'کریستاڵ' و 'حشيش'و تەرازوی فرۆشتنی ماددەکان و کەلوپەلی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکاندا گیراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ''لە ئێستادا تۆمەتبار (ن.ا.ر.) دانیشتوی هەولێر، پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆکراوە.''

لە هەرێمی کوردستاندا، بازرگانان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر وەکو تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و دەستگیر دەکرێن، بەڵام بەگوێرەی یاساکان سزای بەکارهێنەر و بازرگان جیاوازن.


PM:09:09:18/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 3272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت