ئاژانسی پاراستن و زانیاری ڕوونکردنەوە دەدات
ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری
وێستگەنیوز_
سەرچاوەیەک لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ دەخاتەوە کە باس لە گۆڕینی لێپرسراوی دەزگاکە دەکەن.
سەرچاوەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە، لە ئێستادا ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی هەرێمی کوردستانە و ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسەکە نەماوە درۆن.
هەروەها باسی لەوەش کرد، هەموو ئەو کەناڵ و میدیایانە کە دەنگۆ ناڕاستەکەیان بڵاوکردووەتەووە، دەدرێن بە دادگا و مامەڵەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەژین ئەمین بەردەوەامە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا و لەخەمی بەرقەراکردنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستاندایە.
PM:08:49:18/01/2022
ئهم بابهته 6164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت