وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە مەبەستێک سەردانی ئەوروپا دەکات
وێستگەنیوز_
ئاژانسی USA Today بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2022 ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەردانی ئۆکرانیا و ئەڵمانیا بکات بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بەرامبەر پاوانخوازیی ڕووسیا.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاش بێئەنجامیی گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا دێت لەگەڵ هەریەک لە ئەمریکا و ناتۆ و هەماهەنگی و ئاسایشی ئەوروپا و بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی دیپلۆماسییە.
هەواڵەکە ئەوەشی خستەڕوو، سەرەتا بلینکن سەردانی ئۆکرانیا دەکات و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە کۆببنەوە، پاشانیش سەردانی ئەڵمانیا دەکات و لەگەڵ هاوشانەکەی خۆیدا کۆدەبێتەوە؛ هەروەها تاووتوێی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی خۆیان و مۆسکۆ دەکەن.
باسی لەوەش کرد، ئەمریکا دژی داگیرکردنی ڕووسیایە بەرامبەر ئۆکرانیا و جەخت دەکاتەوە لە سەرەوەریی خاکی ئۆکرانیا؛ هەروەها ئەمریکا ڕایگەیاندوووە، لە ئەگەری هەر جوڵەیەکدا، ڕووسیا باجی قورس دەدات.
PM:08:41:18/01/2022
ئهم بابهته 2892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت