ڕووسیا دۆخەکە دەقڵیشێنێتەوە


وێستگەنیوز_ 

ناتۆ جارێکی دیکە بانگهێشتی ڕووسیا دەکات و داوای کۆبوونەوەی خێرا دەکات، بەڵام ڕووسیا ڕەتیدەکاتەوە و داوای وەڵامی خێرای ڕۆژئاوا دەکات سەبارەت بە ئاسایشی ئەوروپا. 

ڕووسیا بە توندی داواکاریی خۆی دووپات کردەوە کە ناتۆ نابێت بەرەو ڕۆژهەڵات بڵاوبێتەوە، سەرەڕای ئەوەش داواکاری ناتۆی بۆ دوورخستنەوەی سەربازانی سەرسنووری ئۆکرانیا ڕەتکردووەتەوە. 

ناتۆ ڕایگەیاند، داوایان لە ڕووسیا کردووە لەپێناو ئاسایشی ئۆکرانیا ئامادەی گفتوگۆیەکی جیدی بۆ زانینی خواستەکانی هەردوولا، بەڵام ڕووسیا وتوویەتی لە داهاتوویەکی نادیاردا کۆدەبینەوە؛ لەکاتێکدا هێزەکانی لە سنووری ئۆکرانیا مەترسیی هێرشیان لێدەکرێت بۆ سەر ئۆکرانیا. 

ئەمە لەکاتێکدا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2022 ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەردانی ئۆکرانیا و ئەڵمانیا بکات بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بەرامبەر پاوانخوازیی ڕووسیا. 



PM:06:24:18/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 21840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت