راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق: ئەنجامدەرانی‌ تەقینەوەکانی‌ بەغدا ئاشکرادەکرێن

‌دیمەنێک لە تەقینەوەکانی شەوی رابردووی بەغدا

وێستگەنیوزـ

شانەی‌ راگه‌یاندنی ئەمنی‌ عیراق رایگەیاند، ئەنجامدەرانی‌ دوو تەقینەوەکەی‌ ناوچەی‌ کەرادەی‌ بەغد ئاشکرادەکەن و دەیاندۆزنەوە کە دوو بانکیان کردە ئامانج.


شانەی‌ راگه‌یاندنی ئەمنی‌ عیراق لە بەیاننامەیەکدا جەختیکردووەتەوە، لە ماوەیەکی‌ نزیکدا ئەنجامدەرانی‌ ئەو دوو تەقینەوەیە ئاشکرادەکەن دوای‌ ئەوەی‌ شیکردنەوەی‌ سەرەتاییان کردووە بۆ تەقینەوەکان و ئەو زانیارییانەی‌ لەبەردەستیانە.  

ئاماژەی‌ بەوەشکردووە، سزادانی‌ ئەنجامدەرانی‌ تەقینەوەکان بەم زووانە دەبێت و دواناکەوێت و ئەوانەش ئاشکرادەکرێن کە لەپشت تەقینەوەکانەوە بوون کە ئامانج لێی تێکدانی‌ ئاسایش و سەقامگیریی و تێکەڵکردنی‌ کارتەکانە.  

شەوی رابردوو، لە بەغدای پایتەختی عێراق لە گۆڕەپانی‌ واسق لەناوچەی‌ کەرادەی‌ دوو تەقینەوە ڕوویاندا.

تەقینەوەی یەکەم لە نزیک شانۆی نیشتیمانی و تەقینەوەی دوەمیش لەنزیک گۆڕەپانی "الواپق" روویاندا.



AM:08:06:17/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 4100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت