لە سلێمانی چەندین ڕێگە داخران.. تیمەکان سەرقاڵی رزگارکردنی خەڵکن

‌بەفر بارین لە چیای گۆیژە

وێستگەنیوز- 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگ لە جموجۆڵی هاتوچۆی ئوتومبێل لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی بڕیاریدا بە داخستنی چەند ڕێگایەک و  لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی سەرقاڵی رزگارکردنی چەند هاوڵاتییەکن. 

ئەمشەو یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیاندرواێکدا بڵاویکردەووە، ''لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی بڕیاریدا بە داخستنی ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی ئەزمەڕ بەهۆی بەفربارینێکی زۆر وە دروستبوونی ئاستەنگ لە جموجۆڵی ئوتومبیل لەو سنوورانە.''

باسلەوەشکراوە، ''تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی لە ئێستادا سەرقاڵی رزگارکردنی ئەو هاوڵاتییانەن کە لەو ناوچانە گیریان خواردووە.''

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەبەر دروست نەبوونی دۆخی ناهەموار و مەترسیدار لەو سنوورانە داوا لە شۆفێران دەکات ڕوو نەکەنە شوێنە ناوبراوەکان.''

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''لەکاتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە (100) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان JCC ، 188 کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی، 115 بەرگری شارستانی سلێمانی.''


PM:08:29:16/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 14340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو