سێ ساڵە بۆ یەک كاتژمێریش نیوەی پەرلەمانتارانی گۆڕان نەچوونەتە گردەکە

‌مەکۆی سەرەکی بزوتنەوی گۆران

وێستگەنیوز- محـەمەد عـەلی

ماوەی سێ ساڵە بۆ یەک کاتژمێریش نیوەی پەرلەمانتارەکانی گۆڕان سەردانی گردی زەرگەتەیان نەکردووە، ئەوەش لەدوای ئەوەی سەركرایەتی گۆڕان ویستیان کەسێکی نزیک لە خۆیان بکەن بە سەرۆكی فراكسیۆن كە كاندیدی خۆیان بوو، دواتر ناكۆكی دروستبوو نیوەی ئەندامانی فراكسیۆنەكە پەیوەندییان بە گۆڕانەوە بچڕاند و پابەندبوونیان بە بڕیارەکانی بزوتنەوەکە ڕەتکردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی كانوونی دووەمی 2022, سەرچاوەیەك لە پەرلەمانتارە ناڕازییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە وێستگەنیوز-ی وت، نیوەی ئەندام پەرلەمانەكانی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان كە ژمارەیان 12 پەرلەمانتارە ماوەی زیاتر لە سـێ ساڵە ھیچ پەیوەندییەكیان بە بزوتنەوەكەوە نەكردووە و بەشداری ھیچ كۆبوونەوەیەكیشیان نەكردووە كە ڕێكخەری گشتی بە پەرلەمانتارانی بزوتنەوەكەی كردووە، ئەو پەلەمانتارە ناڕازیانە تەنانەت بۆ یەكجاریش سەردانی گردەكەیان نەكردووە لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا."

باسیلەوەشكرد، "ھۆكارێكی دیكە ئەوەیە بەشێك لەو پەرلەمانتارانە لەگەڵ سەركردایەتی گۆڕان پەیوەندیان نەماوە دەگەڕێتەوە بۆ بەشداری كردنی كارای بزوتنەوەكە لە كابینەی نۆی حكومەتی ھەرێم و نەكشانەوی وەزیرەكانیان لە كابینەكە."

وێستگەنیوز پەیوەندی بە دوو لەو پەرلەمانتارانی ناڕازییەوە كرد، بەڵام ئامادەنەبون لەسەر ئەو بابەتە قسەبكەن و تەنھا ئەوەیان ڕوونكردەووە لە ئێستادا ھیچ پەیوەندییەكیان لەگەڵ بزوتنەوەكە نەماوەو ھەواڵەكیان پشتڕاستكردەووە."

بزووتنەوەی گۆڕان لە ساڵی 2009 وەك ئۆپۆزسیۆن خۆی راگەیاند و دواتر لە 2013 و 2018 بەشداری كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد، لە سەرەتاوە بزوتنەوەكەوە پرۆسەیەكی سیاسی و گۆرانكاری بوو لە تەوژم و هەڵچونێكی جەماوەری بێ وێنەدا دروستبوو، لە یەكەم هەنگاوی سیاسیشدا سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێنا و لە پەرلەمانی كوردستان بوو بە خاوەنی 24 كورسی."


PM:06:56:16/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 5304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو