كێ بوو هانی تره‌مپی دا قاسم سوله‌یمانی بكوژێت
وێستگه نیوزـ
"ئه‌وه‌ی هانی تره‌مپی دا قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران بكوژێت، من بووم". مایك پۆمپیۆ، وه‌زیره‌كه‌ی سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ وا ده‌ڵێت.
پۆمپیۆ له چاوپێكه‌وتنێكدا به كه‌ناڵی فۆكس نیوز-ی راگه‌یاند: "پێویست ناكات جۆ بایدن له‌گه‌ڵ رژێمێكدا گفتوگۆ بكات كه هه‌ره‌شه‌ی له دۆناڵد تره‌مپ و منیش كردوه و ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی قاسم سوله‌یمانیمان لێ بكاته‌وه".
وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی كه خۆی هانی تره‌مپی داوه قاسم سوله‌یمانی بكوژێت، چونكه "كوشتنی سوله‌یمانی كارێكی پێویست بۆ پاراستنی ژیان و ئاسایشی ئه‌مریكییه‌كان"، پۆمپیۆ وای وت.
پۆمپیۆ له وه‌ڵامی ئه‌و ڤیدیۆ ئه‌نیمه‌یشنه‌دا ئه‌م قسانه‌ی كرد كه له هه‌ژماری عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بڵاوكرایه‌وه و له ڤیدیۆكه‌دا تره‌مپ خه‌ریكی یاریی گۆڵفه، پیاوێكیش ده‌رده‌كه‌وێت و تره‌مپ ده‌كات به ئامانج، ئه‌وه‌ش له‌تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانیدا.
له‌وباره‌یه‌وه پۆمپیۆ ده‌ڵێت كه نابێت ئیداره‌ی نوێی كۆشكی سپی هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن چونكه به‌و ڤیدیۆیه هه‌ره‌شه‌ی له ئیداره‌ی پێشوو كردوه، "ڤیدیۆكه‌م بینی كه هه‌ره‌شه له سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كه‌ن، كه‌چی لای خۆشمان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان دانیشتون و دانوستان ده‌كه‌ن"، پۆمپیۆ ئه‌م په‌یامه‌ی بۆ ئیداره‌ی بایدن نارد.
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران به‌ره‌به‌یانی 3ی كانونی دووه‌می 2020 له‌كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كه ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی یاوه‌ری بوو، به فڕۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وان و به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، كرایه ئامانج و كوژرا.
PM:06:14:16/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 13484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت